لە پارێزگای مەیسان دەست بەسەر بڕێکی زۆری گۆشتی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە پارێزگای مەیسان دەست بەسەر بڕێکی زۆری گۆشتی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت

دیمەنی گۆشتی ماوە بەسەرچوو. وێنە - سۆشیال میدیا

 

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای مەیسان لە باشووری عێراق، دەستبەسەر پێنج هەزار و 772 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.

چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی لە پارێزگای مەیسان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی تاوانە ڕێکخراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشی چاودێریی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، لە پارێزگای مەیسان توانیویانە دەستەبەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی هاوردەکراو بگرن کە بە کەڵکی بەکاربردن نایەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕیاز مەهدی موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: تیمەکانی چاودێری لە پارێزگای مەیسان بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێنج هەزار و 772 تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوو گرتووە کە بەرواری بەرهەمهێنان و ماوەی بەسەرچوونی دیارینەکراوە و لەبازاڕەکانی پارێزگاکە فرۆشراوە، بەگوێرەی پشکنینی تەندروستی ڕەنگی گۆڕاوە و بۆنی ناخۆشی لێ پەیدابووە، هاوکات خراپ هەڵگیراون لە کۆگاکان.

زانیاریی زیاتر: هێزە ئەمنییەکان سەرجەم بڕی گۆشتەکانی دەستەبەر کردووە و لەلایەن تیمە تەندروستییەکان هەڵوەشێندراونەتەوە و ڕێکاری یاساییش دژی تۆمەتباران گیراوەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: