کوتلەی بەدر: تا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دانەنرێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بە پەکخراوی دەمێننەوە

شەیری بکە لە:
کوتلەی بەدر: تا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دانەنرێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بە پەکخراوی دەمێننەوە

بینای پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانتارێکی کوتلەی بەدری شیعەکان دەڵێت، تا پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی نەخرێتە بەرنامەی کارەوە، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بە پەکخراوی دەمێننەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی 8 و 11ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق ویستی کۆبوونەوە بکات بەڵام بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان، نیسابی یاسایی بۆ دانیشتن تەواو نەبوو.

 

لێدوانی فەرمی: سالم عەنبەکی، ئەندامی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی نەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، پەرلەمانتاران ناچنە کۆبوونەوەکان و بەوەش نیسابی دانیشتن نابێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ناکۆکییەکان لەسەر وردەکاریی پڕۆژەیاساکە بەردەوامن، بەوهۆیەش پێدەچێت تا دوای جەژن دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق پەکیان بکەوێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە حکومەت بە فەرمی ئاشکرای نەکردووە، بەڵام بە وتەی ئەیاد سەماوی، سیاسەتمەداری نزیک لە حکومەتەکەی سوودانی، بۆ ڕێگریی لە زیاتر پەکخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی پڕۆژەیاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی کشاندووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: