ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەیوەندیی حکومی دەدات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەیوەندیی حکومی دەدات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەیوەندیی حکومی پەسەندکرد، ئەم کۆمپانیایە بە تەکنۆلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G دەستبەکاردەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی زیادکردنی داهاتەکان، ماوەیەکی زۆرە حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات کۆمپانیایەکی پەیوەندیی دابمەزرێنێت، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا تەنیا کۆمپانیاکانی کۆڕەک تیلیکۆم، ئاسیاسێڵ و زەین لەم بوارەدا کار دەکەن و ئەوانیش کۆمپانیای ناحکومین.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە بەناوی کۆمپانیای نیشتیمانی بۆ پەیوەندیکردن دەبێت و سێ لایەن خاوەندارییەتی دەکەن ئەوانیش بریتین لە وەزارەتی پەیوەندییەکان، دەستەی خانەنشینی و بانکی بازرگانی عێراق، کۆمپانیاکەش بەهاوکاری کۆمپانیای ڤۆدافۆنی جیهانی بۆ پەیوەندییەکان، بە تەکنۆلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G مۆڵەتی بۆ وەردەگیرێت و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: