سوودانی: ئامادەین هاوكاری هەموو لایەك بكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر
- عێراق
- 14 شوبات

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ غادە والی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوان. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی عێراق مەترسییەكانی تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەكان لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددەی هۆشبەر، تاوتوێ دەكات و ڕایدەگەیێنێت، ئامادەن هاوكاری هەموو لایەك بكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان.
چیرۆكی سەرەكی: لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە شەست و یەكەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ غادە والی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوان، دیدارێكی ئەنجامدا و تێیدا مەترسییەكانی تەشەنەسەندنی ماددەی هۆشبەر تاوتوێ كران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی دیدارەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سوودانی جەختی كردووەتەوە لە گرنگی هەماهەنگی نێوان وڵاتان سەبارەت بەم دۆسیە مەترسیدارە و ئامادەیی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ هەموو ڕێكخراو و دامەزراوە تایبەتمەندەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە سنووربەزێنەكان.
لەلایەكی دیكەوە: غادە والی، ستایشی ئەو هەنگاوانەی كرد كە عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە ڕێكخراوەكاندا هاویشتوویەتی، ئامادەیی نووسینگەكەیشی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی عێراق لەو بوارەدا و كردنەوەی بارەگایەكی هەرێمی لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەتەر سوودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
پایتەختی نوێی ئیداری عێراق بەکوێ گەیشت؟