سیناتۆرێکی ئەمریکی ستايشى ڕۆڵى كوردستان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه دەکات
- کوردستان
- 14 شوبات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانلەگەڵ سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن. وێنە - ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سیناتۆریکی ئەمریکی، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیایە، لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا کۆبوویەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
-نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارەكەدا سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
- سيناتۆر هۆڵن ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى له ناوچه‌كه كرد، به‌رده‌واميى پشتيوانيى كۆنگرێس و دۆستانى گه‌لى كوردستانى له ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
-دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
باکگراوند: كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ساڵانەیە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئەمنی، ئاسایش و ئابووریی جیهان دەکرێت، ئەمساڵ 61ـمین کۆنفرانسە و چەندین سەرۆك و سەرکردەی وڵاتان لەسەر ئاستی جیهان بەشدارن، کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە