نوێنەری حکومەت لە فەڕەنسا: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دروستکردووە
- کوردستان
- 13 شوبات
ئاڤا نیوز
دەربارەی بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەپاڵ دەیان سەرکردەی جیهانیی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا دەڵێت: ئەمە نیشانەی ئەوەیە هەرێمی کوردستان توانیویەتی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ سیاسەتی وڵاتان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-02-11، لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەستیپێکردووە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشدارێکی سەرەکیی لووتکەکەیە و تا ئێستا کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین کەسایەتی و کاردبەدەستانی وڵاتانی جیهان کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا لە کاتی بەشداریکردنی لە نان و چای ئاڤا گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندە جیهانیەکان نیشانەی خۆ گونجاندنی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
دەشلێت: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لە ڕووی دیپڵۆماسی، هەرێمی کوردستان بباتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر لەوەی کە هەیە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جیا لە بەهێزکردنی پەیوەندی دیپڵۆماسی، ئامانجیەتی لەڕووی پیشەسازی و ئابووریشەوە هەرێمی کوردستان زیاتر پێشبخات و گەشەی پێ بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر دەمی کابینەی نۆیەم دا تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستراوە، بەڵکو توانراوە گرنگی بە جووڵەی بازرگانی دیکە بدرێت وەک؛ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشێک لە وڵاتانی کەنداو ئەمریکا و ئەورووپا.
باکگراوند: ماوەی چوار ڕۆژە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوبەیە، 11 کۆبوونەوەی جیاجیای لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیمارات و وڵاتانی دیکە ئەنجام داوە،لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەڕووی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان و چەند بوارێکی دیکە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات