سەرۆکوەزیران بارزانی و شێخە لەتیفە ئال مەکتووم دۆخی پێکەوەژیانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد
- کوردستان
- 12 شوبات
شێخە لەتیفە محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی، دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانیان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ شێخە لەتیفە محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:
- لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بواری هونەری و کولتووری کرا.
- لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلان تاوتوێ کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، کۆڕبەندێکی جیهانییە، ئەمساڵ دوازدەهەمین لووتکەیە ڕێکدەخرێت و چوارەمین ساڵە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەپاڵ سەرکردەکانی جیهاندا بەشدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: پابەندین بە سووریایەکی دیموکرات و فرەچەشن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەتی سێدارە ڕزگار دەکات