دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پزیشکی و دەرمان بۆ  سلێمانی دابین دەکات

شەیری بکە لە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پزیشکی و دەرمان بۆ  سلێمانی دابین دەکات

دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابین کرد کە پێکهاتووە لە 3  جۆر دەرمانی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بوونی قەیرانی کەمیی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، داوای لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد دەرمانی پێوستیان بۆ بنێرن، دەزگاکە بە بڕی 289 هەزار دۆلار هاوکاریی پزیشکی و دەرمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دابین کرد.

لێدوانی فەرمی: سروە ساڵح، لێپرسراوی لقی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرکاتێک داوامان لێبکەن هاوکارییان دەکەین، لە ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 10 جاری دیکە دەزگای خیرخوازیی بارزانی، دەرمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دابینکردووە. 

زانیاریی زیاتر: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی ناحكومی، ناسیاسی و قازانج نەویستە، ساڵی 2005 له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و سورۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە.