
چەند هێلکەیەک لەناو سەبەتەیەک دانراون
ئاڤا نیوز
هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان و سوودی زۆری بۆ لەش هەیە بە تایبەت تەندروستیی قژ و پێستی سەر.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێیی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "Times of India"، هێلکە بە هەردوو پێکهاتەکەی زەردێنە و سپێنە بەشێوازی جیاواز لە چارەسەری و چاودێریکردنی تەندروستیی قژ بەکاردێت و هەر یەکێکیان تایبەتمەندی و سوودی خۆی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەردێنەی هێلکە بڕێکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ترشە چەورییە پێویستەکانی تێدایە، ئەمەش وایکردووە بۆ قژ و پێستی سەر چارەسەرێکی خۆراکی بێت، هاوکات ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی "بیوتین"ـی تێدایە، کە توانای بەهێزکردنی تاڵە قژەکانی هەیە و زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و D و E کە پێویستن بۆ تەندروستیی قژ.
زانیاریی زیاتر: ترشە چەورییەکانی ناو زەردێنەی هێلکە وەک شێدارکەرەوەی قووڵ بۆ پێستی سەر کاردەکەن و ڕێگە لە وشکبوونەوە و قژهەڵوەرین دەگرن، پرۆتینەکانیش قەدی مووەکان بەهێز دەکەن و توانای لاستیکیی قژ زیاد دەکەن، ئەمەش وا دەکات تاڵەکانی قژ کەمتر بشکێن.
لەلایەکی دیکەوە: سپێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینە، زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێکهاتەی قژ، بەو پێیەی قژ لە پرۆتینێک پێکهاتووە پێی دەگوترێت "کیراتین". جگە لە پرۆتین، سپێنەی هێلکە ئەنزیمێکی تێدایە یارمەتیی لابردنی چەوریی زیادە و پیسیی پێستی سەر دەدات، ئەمەش بەتایبەتی سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە، کە پێستی سەریان چەورە، چونکە کۆبوونەوەی چەوری دەبێتە هۆی ڕێگری لە گەشەی قژ، پرۆتینی ناو سپێنەی هێلکە یارمەتیی باشترکردنی تاڵەکانی قژی لاواز یان تێکچوو دەدات.
بەکارهێنانی زەردێنەی هێلکە: زەردێنەکە لە سپێنەکە جیا دەکرێتەوە و لێکدەدرێت تاوەکو یەکدەگرێت پاشان ڕاستەوخۆ لە پێستی سەر و قژ دەدرێت و بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەک جێ دەهێڵرێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆرێت، ئەم ماسکە دەتوانرێت هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت.
بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە: سپێنەکە لە زەردێنەکە جیا دەکرێتەوە و لێکدەدرێت تاوەکو دەبێتە کەف پاشان لە پێستی سەر و قژ دەدرێت، باشتر وایە لەکاتی بەکارهێنانی ئەم ماسکە زیاتر گرنگی بەو شوێنانە بدرێت، کە چەورن یان مووەکانیان هەڵدەوەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک دووانەیەکی خاوەن یەک دڵی هاوبەش نەشتەرگەرییان بۆکرا