کارمەندانی نەخۆشخانەیەک لە هەولێر ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

شەیری بکە لە:
کارمەندانی نەخۆشخانەیەک لە هەولێر ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

 

ئاڤا نیوز

ژمارەیەکی زۆری کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەکی بەحرکەی شاری هەولێر کە بە گرێبەست دامەزراون، هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، وەزیری تەندروستیش دەڵێت مووچەکانیان نافەوتێت.

چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە 170 کارمەندی تەندروستی کە بەشێوەی گرێبەست لە "نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو" دامەزراون، ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چاوەڕێی بەغدا دەکەین تاوەکو مووچەکانیان بۆ خەرج بکات و پارەی کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە نافەوتێت.

ئەمەش بزانە: ئەو کارمەندانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە، مووچەکانیان 500 هەزار دینارە، ئەوانەشی خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمن، 400 هەزار دینار وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: