دهۆک لە بایۆمەتری دەنگدان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق یەکەمە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پێنج ڕۆژ ماوە کاتی تۆمارکردن دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان کۆتایی بێت، تاوەکو ئێستاش لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆکە.

لێدوانی فەرمی: هۆگر جاسم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە سنووری پارێزگایەکەیان 740 هەزار کەس بە ڕێژەی 84% لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش زۆرترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

زانیاری زیاتر: لە دایكبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی كە پێشتر خۆیان تۆمارنەكردووە بایۆمەتری دەیانگرێتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا 129 هەزار کارتی بایۆمەتری گەیشتوونەتە  ئۆفیسی دهۆک و لەڕێگەی 41 بنکە دابەش دەکرێن.

وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.

شەیری بکە لە: