لە هەولێر گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایلی زیرەک دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایلی زیرەک دەکرێتەوە

كارگەی ئینفینیکس کە تایبەتە بە دروستكردنی مۆبایل لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایل لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری هەولێر دەستی بە بەرهەمهێنان كرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: كارگەكە ناوی "ئینفینیکس"ـە و بە یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەك دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا، مانگانە 30 هەزار مۆبایل بەرهەمدەهێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كارگەكە بووەتە هۆی ڕەخساندنی دەیان هەلی كار، %97 دەستی كاری ناوخۆیین كە بەشێكیان كوردانی ئێزدیی ڕزگاربوونی دەستی داعشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: