هاکان فیدان: ئەردۆغان ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: ئەردۆغان ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە

هاکان فیدان. وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە و پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ڕایگەیاند، دانوستانەکان ماوەیەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوامن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ئامادەیی هەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چارەسەرەکان بەو شێوەیە بێت کە تورکیا دەیخوازێت، سووریا دەتوانێت بە ئاسانی زۆرێک لە کێشەکانی چارەسەر بکات.

 

ئەمەش بزانە: پێش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا لە ساڵی 2011، تورکیا هاوپەیمانێکی سەرەکی ئابووریی و سیاسی ڕژێمی ئەسەد بوو، ئەردۆغان پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵدا پەرەپێدابوو. بەڵام دواتر پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی خراپ دابەزین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: