لە ئەمریکا دووەم چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا دووەم چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ، وێنە: ABC NEWS

ئاڤا نیوز

 

پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی ماساچوستس لە ئەمریکا، چاندنی سەرکەتووانەی گورچیلەی بەرازێکیان بۆ پیاوێکی 66 ساڵانە ڕاگەیاند. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا لەماوەی ڕابردوو دا دەستکەوتێکی گەورەی لەبوای پزیشکیدا ڕاگەیاند، بەوەی سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی هیوایەک بۆ نەخۆشان و 100 هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە تاوەکو گورچیلەیان بۆ بچێندرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئێستا زانایان لە هەوڵدان دەستکاری جینی بەراز بکەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانی زیاتر لەگەڵ ئەندامی جەستەی مرۆڤ بشێت و بێ کێشە بێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕۆژ دوای ڕۆژ نەخۆشییەکانی گورچیلە لە زیادبووندایە. 

 

ئەمەش بزانە: بە شێویەکی ئاسایی لە ئەمریکا ئەوانەی پێویستییان بە چاندنی گورچیلە هەیە پێویستە 3 بۆ 5 ساڵ چاوەڕێ بکەن، تاوەکو گورچیلەی مرۆڤێکیان بۆ بچێنرێت و ئەگەر کەسەکەش خوێنی لە جۆری (-O) بێت ئەوا ئەم چاوەڕوانییە تاوەکو دە ساڵ دەخایێنیت. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ئەمریکا 37 ملیۆن کەس نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە و لەم ژمارەیەش 800 هەزار کەسیان گورچیلەیان لە قۆناغی کۆتایی کارکردندایە و پێویستییان بە چاندنی گورچیلە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: