دانیشتووانی کەلەکچی لە ڕێگەی ئاڤاوە داوایەک لە حکومەت دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دانیشتووانی ناحیەی کەلەکچی بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی گەورە لە ناحیەکەیان نیگەرانن و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن حکومەت بەدەم داواکەیانەوە بچێت و نەخۆشخانەیەک لە ناحیەکەیان دروست بکات.

 

وێنە گەورەکە: ناحیەی کەلەچی نزیکەی 60 هەزار کەس دانیشتووانەکەیەتی، بەڵام تەنیا یەک بنکەی تەندروستی لێیە و بنکەکەش لە نیوەڕۆوە دادەخرێت و لەو کاتە بەدواوە چارەسەری نەخۆش ناکەن، هاوکات بنکەکە گرفتێکی دیکەی هەیە: ئەویش نەبوونی دەرمان و چارەسەری گونجاوە بۆ نەخۆشان، کە لە کاتی سەردانیکردنی بنکەکە بە ناچاری سەردانی دهۆک دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوتەی هاونیشتمانییەکی کەلەکچی حاڵەت هەبووە نەخۆش بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی گەورە لە ناحیەکە هەتا گەیێنراوەتە قەزای شێخان گیانی لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: