هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە عێراق دەست بە گۆڕینی پسوولەی خۆراك لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی كراوە و پرۆسەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێ دەستمان بە ئامادەكاری كردووە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هاووڵاتیان لەڕێگەی پسوولەیەكی كاغەزەوە كە پێی دەگوترێت پسوولەی خۆراك، مانگانە بەشە خۆراك وەردەگرن، كاغەزەكە گرفتی دڕان و كۆنبوونی هەیە و ئێستا پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەكە دەستی پێكردووە بەمەش لەمەودوا هاووڵاتیان لەو گرفتە ڕزگاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە ساڵانی ڕابردوو لە چەند پارێزگایەكی عێراق كۆمپانیایەك دەستی كرد بە گۆڕینی پسوولەی خۆراك بۆ ئەلیكترۆنی، بەڵام كۆمپانیاكە سەركەوتوو نەبوو و پرۆسەكە وەستا، چەند مانگێكە عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكە بۆ هەمان مەبەست كردووە.
- سێ مانگە پرۆسەكە دەستی پێكردووەتەوە و ئێستا لە پارێزگای واست 95%ـی كارەكان تەواو بوونە و سەركەوتوو بوونە، ئێستا كۆمپانیاكە بەنیازە ئەزموونەكە لە شەش پارێزگای دیكەی عێراق دووبارە بكاتەوە، هەولێریش یەكێكە لەو پارێزگایانە، ئێمەش ڕامانسپاردوون كە دەبێت هەرێمی كوردستان یەك پاكێج بێت، بۆیە ئێستا لە ئامادەكاریداین بۆ پێشوازیی لە لیژنەكە.
- ئێستا ئێمە لە قۆناغی ئامادەسازین، فایلێكمان دروست كردووە و بۆ بریكارەكانی دەنێرین، ئەوانیش پڕی دەكەنەوە كە كۆمەڵێك زانیاریی لەخۆگرتووە، لە قۆناغی دووەمدا ئەپڵیكەیشنێك دروست دەكرێت كە تایبەتە بە بریكار و ئەو هاووڵاتیانەی لەلای ئەو بەشە خۆراك وەردەگرن، دەبنە گرووپێك بۆ ئەوەی زانیارییەكان لە ڕێگەی بریكارەكەوە بگاتە هاووڵاتیان.
- ئەو كەسانەی كە كارتی نیشتمانییان نییە ناتوانن ببنە خاوەنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی تاوەكو ئەو كاتەی ناسنامەكانیان دەگۆڕن بۆ كارتی نیشتمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
واشنتن لەبارەی بارمتە ئیسرائیلییەکە هەڕەشە لە سوودانی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکار وریا حەمەکەریم بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجی ئۆمەران بەفر بارین ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکار وریا حەمەکەریم بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجی ئۆمەران بەفر بارین ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کارەبای هەشت گەڕەکی دیكەی هەولێر دەکرێت بە 24 کاتژمێری