ژمارەیەک فەرمانبەر و هاووڵاتی لە ڕانیە بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیردەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پێنج فەرمانبەری شارەوانی ڕانییە و چەند کەسێکی دیکە، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە خەڵک و ژمارەیەک خاوەن زەوی لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینەوە ماوەی نزیکەی 10 ڕۆژە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئاشکرابوونی کاری ئەم کەسانە نزیکە 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا بووە، هاووڵاتییەک وەک هەواڵدەر دەچێتە پۆلیسی ڕاپەڕین و سکاڵا تۆمار دەکات، دەڵێت لەبەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵەکانی داوای پارەی لێ کراوە دواتر دۆسیەکە بۆ ئاسایشی ڕاپەڕین نێردراوە و فەرمانبەرێکی شارەوانی ڕانیە دەستگیردەکرێت، دواتر ئەوانی دیکەش کە لە کارەکە تێوەگلاون دەستگیر دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- لەدوای دەستگیرکردنی فەرمانبەری یەکەم، چوار فەرمانبەری دیکە و چەند کەسێکی دیکەی دەرەوەی شارەوانی ڕانیە بەپێی مادەی 307 لەیاسای سزادانی عێراقی کە پەیوەستە بە وەرگرتنی (بەرتیل)دەستگیرکراون و ئێستا دۆسیەی ئەو کەسانە لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ڕاپەڕینە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

- لەنێو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون هەریەکەیان لەسەر بابەتی جیاجیا ڕاگیراون کە زۆرینەیان پەیوەستن بە گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئەم دۆسیەیە خەڵکێکی زۆر سکاڵایان هەیە، بەڵام ئەوەی گرفتەکەی دروستکردووە وەک هەواڵدەر چونەتە لای پۆلیس، واتە سکاڵای شەخسی تۆمارنەکراوە لەسەر ئەم کەسانە، ئەمەش وایکردوە دۆسیەکە کاری زۆری بوێت و ساغکردنەوەی تۆمەتەکان کاتی زۆری پێبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ