ئاڤا فێڵێکی مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکان لەبارەی ڕێکلامەکانی داشکاندن ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە بەشێک مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر ڕێکلام و پۆستەری داشکاندنی ناڕاست هەڵدەواسرێن بۆ ڕاکێشانی کڕیار، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ نرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان دەکات و دەردەکەوێت بەشێکیان تەنیا بۆ ڕاکێشانی کڕیار ئەم کارە دەکەن کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانیش هۆشداری لەوبارەیەوە دەدات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لەو مۆڵانە وەک ئەوەی فرۆشیارەکان بانگەشەی بۆ دەکەن ئەگەر کاڵایەک بکڕی دانەیەکی دیکە بە دیاری وەردەگریت، بەڵام ئەو نرخەی کە دیاریکراوە دوو هێندەی نرخە ڕاستەقینەکەیەتی، واتا بە پێدانی کاڵای دووەمیش بە دیاری هەر مۆڵەکە قازانج دەکات و لە جیاتی یەک کاڵا دوو دانە دەفرۆشن. 

 

لێدوانی تایبەت: ئاری خاوەن مۆڵێکە و بانگەشەی ٪70 داشکاندن بۆ کاڵاکانی دەکات و دەڵێت، ئەوانەی بە ساختە و ناڕاست پۆستەر هەڵدەواسن متمانەیان لای کڕیار نەهێشتووە و بەشێکیان ڕاست ناکەن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەکانی چاودێریی بازرگانی هەر شوێنێک بانگەشەی داشکاندن بکات دەبێت وادەی داشکاندنەکە دیاری بکەن و پێش وەختە ڕەزامەندی وەربگرن، بەهیچ شێوەیەکیش بەکارهێنانی دروشمی "دایدەخەین" یاخود  "بە زەرەرەوە کاڵاکانمان دەفرۆشین" و چەندەها دروشمی دیکە قەدەغەیە و نابێت بەکاربهێنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ