ناوی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان

شەیری بکە لە:
ناوی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز


فۆڕمی 200 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە و گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، لە ئەمڕۆوە لیست و فۆڕمی پەسەندکراو دەدرێتەوە بەشارەوانییەکان و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو بەگوێرەی ئامادەیی شارەوانییەکە تیروپشکی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی فراوان دەکرێت و 206 هەزار ناو پەسەند کراون و دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان، فەرمانبەران بەگوێرەی زەوی بەردەست تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕۆژانە دوو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکەن فۆڕم، لیست و ناوەکان بە نووسراوی فەرمی ڕادەستی شارەوانییەکان دەکرێت و ئەو شارەوانییانەی ژمارەی فەرمانبەرانیان زۆرن زیاتر لە ڕۆژێکی پێویستە."

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرە بەدواداچوونی ئاڤا ئەو ناوانەی بڕیاری وەرگرتنی زەویان بۆ دەردەچێت بەم شێوەیە پۆلینی سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەبن:-

 

هەولێر: 55 بۆ 60 هەزار فۆڕم

سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 45 هەزار فۆڕم

دهۆک: 39 هەزار فۆڕم

ئیدارەی سۆران: 5  بۆ 7 هەزار فۆڕم

ئیدارەی زاخۆ: 11 بۆ 13 هەزار فۆڕم

ئیدارەی گەرمیان: 14 بۆ 15 هەزار فۆڕم

ئیدارەی ڕاپەرین: 6 بۆ 9 هەزار فۆڕم

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ