شاندی کوردستان بە دەستی پڕەوە گەڕایەوە هەولێر

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
شاندی کوردستان بە دەستی پڕەوە گەڕایەوە هەولێر

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی دارایی کوردستان و شاندی دارایی عێراق

ئاڤا نیوز

دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە شاری بەغدا و کۆبوونەوە لەگەل وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بۆ ڕێککەوتن لە بارەی مووچە، کەمێک پێش ئێستا شاندەکەی کوردستان گەیشتنەوە هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێککەوتن لە بارەی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق کرا، بە پێی ڕێککەوتنەکە لەمەودوا مانگانە مووچەخۆرانی کوردستان هەموو مانگێک لە کاتی خۆی مووچەکانیان وەردەگرن.

زانیاری بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ