ئاڤا نیوز
ئاڤا بەشێکی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات، کە ناردنی مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ، داهاتی ناوخۆ و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەخۆدەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام و پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین کۆبوونەوە، ئاوات شێخ جەناب، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچە ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند. هاتە بەردەم مایکی کەناڵەکان و وتی: ئیدی کێشەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 کۆتایی هات. ئەمە ئەو ڕستەیە ساڵانێکە زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار مووچەخۆر چاوەڕوانن و حەزیان دەکرد گوێیان لێ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنەکە دوای ئەوە دێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاند دەبێت کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بێت، قبووڵ ناکەن ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بێت، ئەوەبوو دواتر پەیامەکە ڕاستەوخۆ بە سوودانی گەیێنرا. دوای ئەم پەیامە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێ داواکاریی کورد جێبەجێ کران؛ ڕێککەوتنی مووچە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و دەوروبەری.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکە لە شاندی کوردستان و بەغدا زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە دەستکەوتووە:
٠ لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نەکراوە و دواتر قسەی لەسەر دەکرێت. بەڵام هەناردەکردنەوەی نەوت تاکە ئومێدە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بێ کێشە، چونکە ئیتر کوردستان بە فرۆشتنی نەوتەکەی بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی عێراق. بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراقیش کە دوێنێ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، بەمەش دەبێت جگە لە مووچە، دەبێت حکومەتی عێراق بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپیدانی پارێزگاکان و سەرجەم شایستە داراییەکان بۆ کوردستان بنێرێت.
٠ خاڵێکی ڕێککەوتنەکە لەسەر داهاتی ناوخۆیە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
٠ مانگانە نزیکەی تریلۆنێک دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ کوردستان دەنێردرێت، بەپێی مانگەکانیش گۆڕانکاری بەسەر دا دێت، چونکە مانگانە بەشێک لە مووچەخۆران خانەنشین دەبن، بەم هۆکارە مانگانە پارەی پێویست بۆ مووچە کەم و زیاد دەکات.
٠ مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت و لەمەودوا حکومەتی عێراق پارەکەی دەدات، بەمەش مووچەی زۆربەیان زیاد دەکات، بەڵام مووچەی بەشێکیان بەتایبەت پلەباڵاکان کەمد ەکات.
٠ لەبارەی ئەو سێ تەمەنەش کە بەغدا داوای کردبوو خانەنشین بکرێن، خۆی 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینییان پێدەدات کە دەکاتە چەند ملیار دینارێک.
٠ لە بارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان کە لە کوردستان کەمترینی 500 هەزارە و لە عێراقیش کەمترین مووچە 900 هەزار دینار بۆ کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت، هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، واتا هاوتا ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: هەسەدە ئامادەیی دەبڕیوە بۆ چەک داماڵین
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبنەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا مووچەی کێ زیاد و کەم دەکات؟
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان بە دەستی پڕەوە گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: لەمەودوا مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوکات دەکرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە غاز: بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوات شێخ جەناب: کێشەی مووچە کۆتایی هات