ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و ناوی 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بەمەبەستی پەسەند کردنیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و زاخۆ دابەشکران، ئەم قۆناغە هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان و ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، وردبینی زیاتر لە 200 هەزار فۆڕم کراوە و لە دوای پەسەند کردنی فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە وەگرتنی زەوییەکانیان.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا ڕاگەیاند: فۆڕمی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و زیاتر لە 60 هەزار فۆڕمیان هی فەرمانبەرانی سنووری هەولێرن. ئێستا 70 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن و هەر کات ناوەکانیان گەڕایەوە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 44 خولەک لەمەوپێش
کازم ساهر ڕەتی دەکاتەوە کۆنسێرتی لە هەولێر هەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانج ڕەحیم: بەغدا بۆ تێچووی نەوت قەرەبووی کوردستان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی قەرزی بانکی دەتوانیت کارەبای ماڵەکەت بکەیتە سەرچاوەی وزەی خۆر
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق وەرگرتنی چارەسەری دەروونی دەبێتە یاسا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان: کۆبوونەوەکان لە بەغدا ئەرێنی بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی: بافڵ تاڵەبانی تەلەفۆنی بۆ کردووم
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەشتوگوزار نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دهۆك و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن