پارێزگاری دهۆک: زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک نییە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری دهۆک: زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک نییە

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

ئاڤا نیوز


پارێزگاری دهۆک ڕەتیدەکاتەوە دهۆک لە پلەی یەکەمدا بێت بۆ تووشبوون شێرپەنجە، دەشڵێت "زۆرترین ڕێژەی لە پارێزگاکەمان نییە".


لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێژەی تووشبوونی خەڵکی پارێزگاکەمان بە شێرپەنجە نەگەیشتووەتە ڕێژەی ستانداردی جیهانی، ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن، زۆرترین ڕێژەی تووشبووان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە دهۆکە، ڕاست نییە.


زانیاریی زیاتر: لە ماوەکانی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی دهۆکی کرد و بەردی بناغەی بۆ نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە دانا، جگە لەوەش کار لە نەخۆشخانەی کۆنی فریاکەوتنی شارەکە دەکرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و تەرخانکردن بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.


ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2012وە تاوەکو ساڵی 2023، 81 هەزار و 62 نەخۆش تۆمارکراون، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە ساڵی 2023ـدا لە دهۆک هەزار و 180 کەس بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان