جەمال كۆچەر: هیچ ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە نییە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
جەمال كۆچەر: هیچ ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە نییە

جەمال کۆچەر. سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هەرچەندە لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كرد كە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدەن، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێ هەموو فراكسیۆنەكان كۆك نین و ڕازی نەبوونە بە داواكەی سوودانی.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەكشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كۆبوونەوەكە خستنەدەنگدانی هەمواری یاسای بودجەیە كە بریتییە لە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا كورد بەرچاوی ڕوون نییە كە ئاخۆ ڕێژەی یاسایی ئەندامان ئامادە دەبن یاخود نا، هەروەها ئەگەر ئامادەش بن ئاخۆ سەرجەم فراكسیۆنەكان دەنگ بە هەموارەكە دەدەن یان نا.

لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەرجەمیان بەشداریی لە دانیشتنەكەی ڕۆژی یەكشەممە دەكەن و سووننەكانیش هیچ كێشەیەكیان نییە و بەشدار دەبن بەڵام شیعەكان بوونەتە چەند بەرەیەك و ئەگەری ئەوە هەیە سەرجەمیان بەشدار نەبن.

- لە كۆبوونەوەكەی چوارشەممەی ڕابردوو، سوودانی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاندووە كە پێویستە ئەو هەموارە دەنگی لەسەر بدرێت و بۆ حكومەت گرنگە بەڵام بەشێك لە فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەو قسەیەی سوودانی هاوڕا نەبوونە، بەتایبەت شیعەكان.

لەلایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ ئاڤا  لە زاری خۆیانەوە بڵاوی كردەوە كە هەریەك لە فراكسیۆنی تەقەدووم و نەسڕ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدەن هاوكات بڵاویشی كردەوە كە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بووەتە دوو بەرە و بەشێکیان  دەنگی لەسەر دەدەن و بەشێكی دیکەش بە دوور دەزانن هەموارەکە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ