وێنەی (سەلوان مۆمیكا & سەلوان نەجم)
ئاڤا نیوز
دوای كوشتنی سەلوان مۆمیكا، هاوكارەكەی ڕایدەگەیەنێت، "ئەمجارە نۆرەی كوشتنی منە".
وێنە گەورەكە: سەلوان مۆمیكا، ئەو كۆچبەرە عێراقییەی كە لە سوێد دەژیا، بەهۆی چەندجار دووبارەكردنەوەی سووتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆز، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 29-1-2025، لەنێو شوقەكەی خۆیدا لە شارۆچكەی سودەرتال لەنزیك ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، تەقەی لێ كرا و كوژرا.
لێدوانی فەرمی: سەلوان نەجم، هاوكارەكەی سەلوان مۆمیكا كە ئەویش كۆچبەرێكی عێراقییە، لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' نووسیویەتی: "ئەمجارە نۆرەی منە". مەبەستی نەجم ئەوەیە كە هەڕەشەی لێکراوە و ئەمجارە نۆرەی كوشتنی ئەوە.
ئەوەش بزانە: بە تۆمەتی كوشتنی سەلوان مۆمیكا، پۆلیسی سوید 5 كەسی دەستگیركردووە، دەستگیركراوەكان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی نزیك شوقەكەی مۆمیكان.
باكگراوند: مۆمیكای تەمەن 38 ساڵ، كە لە ساڵی 2021 گەیشتبووە وڵاتی سوید و داوای مافی پەنابەری كردبوو، درەنگانی شەوی چوارشەممە لە كاتی لایڤێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك تەقەی لێ كرا و كوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
واتسئەپ: کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی هاکی کردووین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی ئەوروپا: خواستەکانی گەلی سووریا گرنگن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تەنیا باسی دوو بابەت كرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوات شێخ جەناب لە بەغدا: هیوادارم یەکشەممە مووچە بنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50ـەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سیزەر ڕێکدەخرێت
30 کانوونی دووەم
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
29 کانوونی دووەم
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
29 کانوونی دووەم
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
29 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
گەنجە خێرخوازەکەی دهۆک: سینگڵ لە دهۆک ناهێڵـم
- هەواڵ
- 26 کانوونی دووەم
لە عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت
- هەواڵ
- 26 کانوونی دووەم
ئەمریکا هەڕەشە لە سەرکردەکانی تاڵیبان دەکات
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم
کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس کۆتایی بە کارەکانی هێنا