لە عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

شەیری بکە لە:
لە عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

چەند کرێکارێک سەرقاڵی دانانی سۆلەر پانەڵن بۆ دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی كارەبا وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە ناحیەی عەربەت دادەمەزرێنێت، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.

 

وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ناحیەی عەربەت سەر بە پارێزگای سلێمانی، كارگەیەكی كەرتی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وزە نوێبووەوەكانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت، پڕۆژەكەش ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، وێستگەكەی ناحیەی عەربەت توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە، هاوكات دووپات لە هاوكاری و پشتیوانی حكومەت لەوجۆرە پڕۆژانە دەكاتەوە كە دۆستی ژینگەن.

 

بۆچی گرنگە: پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دۆستی ژینگەن، دەبنه‌ هۆی باشترکردنی سێکتەری کارەبا و کارئاسانی بۆ هاوبەشان و هاووڵاتیان دەكات بۆ سوودمەندبوون لە کارەبای بەردەوام.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشیمانی مانگانە بە شێوەی (مەقاسە- لێ داشكاندن) لە خەرجیی كارەبا نیشتمانییەکەی دەردەكرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ