ئەمریکا هەڕەشە لە سەرکردەکانی تاڵیبان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هەڕەشە لە سەرکردەکانی تاڵیبان دەکات

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ماروکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڕەشەی دیاریکردنی بڕە پارەیەکی زۆر وەک بەخشیش بەرامبەر بە "سەر"ـی سەرکردە گەورەکانی تاڵیبان دەکات. وەک مارکۆ ڕۆبیۆ ئاماژەی بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە تاڵیبان ژمارەیەک بارمتەی ئەمریکی دەستبەسەر کردووە کە زیاترە لەوەی بڵاوکراوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس نووسیویەتی: زانیومانە ژمارەی ئەو بارمتە ئەمریکییانەی تاڵیبان دەستبەسەری کردوون، زۆر لەوە زیاترە کە باس دەکرێت، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت ، پێویستە بڕە پارەیەکی زۆر وەک بەخشیش بەرامبەر بە سەری سەرکردە گەورەکانی تاڵیبان دابنرێت کە زۆر زیاتر بێت لەوەی بەرامبەر سەری ئوسامە بن لادن دامان نا.

 

زانیاریی زیاتر: ڕوبیۆ وردەکاری لەبارەی ئەو ئەمریکییانەی کە پێدەچێت دەستبەسەرکرابن، نەخستەڕوو، بەڵام لێدوانەکانی دەنگدانەوەی ئەو هەواڵانە بوو کە باس لەوە دەکەن تا ئێستا چەند ئەمریکییەک لە  ئەفغانستان بێسەروشوێنن کە بە فەرمی لەلایەن واشنتۆنەوە قسەیان لەسەر نەکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوو لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، تاڵیبان دوو هاووڵاتی ئەمریکی بە ناوەکانی ڕەیان کۆربێت، ویلیام مەک ئینتی کە لە ساڵی 2022 دەستبەسەربوون، ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئەمریکا خان محەممەد کە سەربە تاڵیبان بوو و لە ساڵی 2006 دەستگیری کربوو و تۆمەتبار بوو بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی لە کالیفۆرنیا دەرکرابوو، ئازاد کرد.

 

قووڵتر: دوای هێرشەکەی 11سێپتەمبەری 2001 ئەمریکا، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئوسامە بن لادن، سەرکردەی پێشووی ڕێکخروای قاعیدە دانا، دواتر کۆنگرێس بڕی بەخشیشەکەی بۆ 50 ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە. بن لادن لە ساڵی 2011 لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاکستان کوژرا.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ