کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچە دەستیپێکرد

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچە دەستیپێکرد.

وێنە گەورەکە: شەوی پێنجشەممە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و سەرجەم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

زانیاری بەدەستهاتوو: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 31-1-2025، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکەی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق دەستیپێکرد.

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەر زۆری ئەندامانی کۆبوونەوەکە، شوێنەکەی بۆ هۆتێل بەغدا گۆڕا.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.

شەیری بکە لە: