شارێکی تایبەت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان بونیاد دەنرێت

شەیری بکە لە:
شارێکی تایبەت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان بونیاد دەنرێت

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی بی سی ئێف سیتی. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنوورەکە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری بازرگان و سەرمایەدارانی ناحیەکە ، پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە قوشتەپە دروست دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دەزگای خێرخوازی بارزانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی (BCF City) واتا (Barzani Charity Foundation City) شاری دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قوشتەپە لە سنووری هەولێر لە شەقامی کەرکووک بونیادی دەنێت، ئێستا دەستی پێکراوە و 19 خانوو دروست کراون.

لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە بە ئاڤای گوت، بیریان کردووەتەوە کارێکی جیاواز بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بکەن، لەگەڵ بازرگان و سەرمایەدارانی سنوورەکە کۆبوونەتەوە و پێشنیازی دروستکردنی شارەکەیان کردووە، ئەوانیش ئامادەییان دەربڕیوە تێچووەکەی لە ئەستۆ بگرن.
پاشان لەگەڵ دەزگای خێرخوازی هەماهەنگییان کردووە، ئەوان لەڕووی هونەرییەوە سەرپەرشتی دەکەن و بەشێکی زۆری تێچووەکەش دابین دەکەن، لە ماوەی سێ ساڵیشدا پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: 180 خێزان لە پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ سوودمەند دەبن و هەر خێزانێک خانووێکی بەخۆڕایی پێدەدرێت. دیاریکردنی خێزانەکانیش لەلایەن لێژنەیەکی سنوورەکە دەبێت، کە خەڵکی ناوچەکەن و لە مەلا و حاکم و نوێنەری خەڵک و حکومەت پێکدێت بۆ ئەوەی بەو هاوڵاتیانە بدرێت کە شایستەن.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ