د. ڤیان سەبری: سوودانی گوتی عێراق پێویستی بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە کۆبووەنەوەکەی دوێنێ شەو لە نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، سوودانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە پێویست زانیووە.

چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ چوارشەممە، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.

لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 12:00ـی ئاڤا گوتی، "سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان هەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی ڕاگرتنی لەسەر بودجەی گشتیی عێراق."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ