فازڵ میرانی: خەڵكانێك خۆیان پێ مرۆڤە کەچی نامرۆڤانە دژی مافەكانی كوردن

شەیری بکە لە:
فازڵ میرانی: خەڵكانێك خۆیان پێ مرۆڤە کەچی نامرۆڤانە دژی مافەكانی كوردن

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی

ئاڤا نیوز

بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، خەڵكانێك خۆیان پێ مرۆڤە، بەڵام نامرۆڤانە دژی مافەكانی ئێمەن. دووپاتیشی دەكاتەوە یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان لەهەموو شت گرنگترە.

وێنە گەورەكە: سەرەڕای پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرجەم داواكارییەكانی بەغدا، بەڵام ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، هەر جارە و بەبیانووێك دوادەخرێت، جگە لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی دیكەی پەیوەست بە پرسی ماددەی 140 و پشتگوێخستنی هاوبەشی كورد لە پرۆسەی سیاسی و چەندین مامەڵەی دیكەی ناڕەوای جیاكاری نەتەوەیی.

لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی لەمیانی ساڵیادی 38 ساڵەی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند:

- كەسانێك مافی نەتەوەیی و دەوڵەتبوونیان پێ تاوانە، بەڵام ئەگەر مرۆڤانە بیربكەنەوە، ئەمە لەچوارچێوەی مافی مرۆڤایەتیدایە و ناكرێ هەندێك مرۆڤ بە خۆشگوزەرانی بژین و خاوەن وڵات و پاسپۆرت بن، هەندێكی تر لەهەمان شوێندا بێبەش بن و مافیان لێ قەدەغە بێ و لەسەریشی سزا بدرێن.

- میللەتی کورد لە بارێکی سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانییە، بە ڕەهایی ناڵێم، چونكە مافی ئێمە زیاترە، بەڵام ئەمڕۆ لێرەین و دەبێ بۆ سبەینێیەكی باشتر هەوڵ بدەین، لە هەمووی گرنگتر یەكڕایی و یەكڕێگەیی هەمووانە، لەپێناو بەرژەوەندییەكانی كوردستان و ئەو خەڵكەی لە كوردستاندا دەژی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ