حکومەتی عێراق پرۆژەیاسایەک لەبارەی نەوتی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمان دەکات
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پرۆژەیاسایەکی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کردووە کە تایبەتە بە ڕادەستکردنی نەوتی کوردستان، پرۆژەیاسایەکە 16 دۆلاری بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت داناوە.
وێنە گەورەکە: پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ئەم ماوەیە زۆر باسدەکرێت و بەشێکە لە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند:
- حکومەتی عێراق پرۆژەیاسایەکی پێشکەشی پەرلەمان کردووە،کە تایبەتە بە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم. هەروەها 16 دۆلاریش بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
- ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە کێڵگەکان دەکرێت، بەڵام لەبەرامبەریشدا هەرێمی کوردستان پێویستە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات بۆ ئەوەی لە ڕێگای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور لە تازەترین لێدوانیدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- کۆمپانیاکانی نەوت لە ساڵی 2005ـەوە لە هەرێمی کوردستانن و بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە.
- نزیکەی 20 هەزار وەبەرهێنەری بیانی کار لە کەرتی وزە و نەوتی کوردستان دەکەن، زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی 22 مانگی ڕابردوو گەیشتوەتە نزیکەی 23 ملیار دۆلار.
باکگراوند: ڕۆژی 25-3 -2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان