
ئەپڵیکەیشنی دیپ سیک و ئاڵای چین
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دیپ سیکی چینی، ئەپڵیکەیشنێکی زیرەکی دەستکردی چینییە و بازاڕەکانی تەکنەلۆجیای جیهانی هەژاندووە و وەکو هەڕەشەیەک بۆسەر تەکنەلۆجیای ئەمریکا سەیر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەپی دیپ سیک کە بە زیرەکی دەستکرد پەرەی پێدراوە و ئێستا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەپ ستۆردایە بەوەی زۆرترین جار لە سەرتاسەری جیهان دابەزێندەراوەتە ناو موبایلەکان، ئێستا بووەتە هەڕەشە بۆسەر تەکنەلۆجیای ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و زۆرترین داهێنانی تیادایە، ئەپەکە هاوشێوەی چات جی پی تی یە و تەنیا لە چەند ڕۆژی دەستبەربوونی ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شەوی ڕابردوو بەهۆی ئەو هێرشە بەرفروانەی کرایە سەر سێرڤەری کۆمپانیاکە، دیپ سیک توانای وەرگرتنی بەکارهێنەری تازەی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە کۆمپانیاکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەو ئەپڵیکەیشنەیە زیانی ملیاران دۆلاریان بەرکەوتووە لە کەمترین ماوەدا، تەنیا کۆمپانیای NVIDIA نزیکەی 17٪ لە نرخی پشکەکانی دابەزیوە لەماوەی 24 کاتژمێردا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دیپ سیکی چینی، دەبێت بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بێت بۆ کۆمپانیا تەکنەلۆجییە ئەمریکییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەپەکە لە ساڵی 2023ەوە دروستکراوە، لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئەپەکە لە سەرانسەری جیهاندا دەستبەرکرا بەڵام ئەو کاتە زۆر سەرنجی لەسەرنەبوو بەهۆی مەراسیمی سوێند خواردنی ترەمپ.
بۆچی گرنگە: ئەپی دیپ سیک تەنها بە پێنج ملیۆن و 600 هەزار دۆلار پەرەی پێدراوە بە پێچەوانەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی دیکەی هاوشێوەی کە تێچوویان ملیاران دۆلارە، ئەگەر هاتوو ژمارەی بەکارهێنەرانی بەو شێوەیە بەردەوام بێت زیادبوون ئەوا زیانی ترلیۆنان دۆلار لە کۆمپانیا هاوشێوەکانی دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 خولەک لەمەوپێش
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستپێدەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و ئەمریکا لە پاریس بە نهێنی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین