
وێنەی ئامێرێکی (POS). فۆتۆ - بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
وەرگرتنی ڕسومات لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و کارووباری باری شارستانیی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، دەبێتە ئەلیكترۆنی و هاووڵاتیان دەبێت لەڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە بە ئامێری 'POS' ڕسوومات بدەن.
وێنە گەورەکە: لە بەردەوامی هەنگاوەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکان لە دامودەزگا حكومییەكان، بەپێی بڕیارێكی ڕەگەزنامەی گشتیی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، پارەی ڕسووماتی ڕاییكردنی مامەڵەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و باری شارستانی، لە پارەدانی كاشەوە دەبێتە كارتی بانكی كە لەڕێگەی ڤیزا كارت یاخود ماستەر كارتەوە دەبێت و بڕیارەكەش ئیجبارییە و وادەكە نوێ ناكرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەمید عەبدوڵڵا محەممەد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ماوەیەكی زۆرە مامەڵەكانی خەڵک و داخیلكردنی داتا و زانیارییەکانیان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەبات، بەڵام بڕیارێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی بەغداوە دەرچووە كە دەبێت لە ڕێككەوتی 2025-2-1ـەوە ڕسومات بەشێوەی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هاووڵاتیان وەربگیرێت لەڕێگەی ئامێری 'POS' .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەندامێكی خێزانێك كارتی بانكی هەبێت دەتوانێت لەجیاتی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە بە كارتەکە پارەی ڕسوومات بدات بەو مەرجەی كارتەكە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە باوەڕپێكراو بێت.
باكگراوند: هەرچەندە پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و باری شارستانی لە 2024-12-1ـەوە كاری پێدەكرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق جەختی كردۆتەوە لەوەی، دوای ڕێكەوتی 2025-2-1 هیچ مامەڵەیەك بە پارەدانی كاش ڕایی ناكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان