هاکان فیدان: زیاتر لە 80 هەزار چەکداری نزیک لە تورکیا لە سووریادا هەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 کانوونی دووەم

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێنە: ئەی ئێف پی
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەوەی ئاشکراکرد، چەند گرووپێکی چەکداری نزیک لە تورکیا هەن کە ژمارەیان زیاترە لە 80 هەزار چەکدارە و ئەرکیان ئەوەیە، ڕێگری لەو گرووپانە بکەن کە سەقامگیری سووریا تێکدەدەن.
لێدوانی فەرمی: فیدان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی بۆ کەناڵی شەرقی کە بنکەکەی لە سعوودیەیە، ڕایگەیاند:
- پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی سووریا چەک دابنێن و بچنە ژێر چەتری هێزی نیشتمانی سووریا، بوونی چەند گرووپێک واتە بوونی شەڕی ناوخۆیی.
- چەند گرووپێکی چەکداری لە سووریا هەن کە سەر بە تورکیان، پێمان گوتوون بچنە نێو ڕیزەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا و ڕێگری بکەن لە هەر دۆخێک کە دەبنە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: فیدان لەبارەی هەسەدەوە ڕایگەیاند:
- هەسەدە پێشتر دۆستی ئەسەد بوو، ڕەتیانکردەوە بچنە ڕیزی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان، بەڵام ئەو گرووپانەی باکووری سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، وەک تەحریرولشام و گرووپەکانی باشوور، بوون بە ئۆپۆزسیۆن لە دژی دەسەڵاتەکەی ئەسەد.
- لە قۆناغی نوێی سووریا پێویستە ئەو گرووپانە یەکبگرن، بۆ ئەمەش دەسەلاتەکانمان لە ئاستی بەرزدا بەکارهێناوە.
- جەختمان لە کاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی سووریا، تورکیا، سعودیە، ئوردن و عێراق کردووەتەوە و چارەنووسی هاوبەش کۆماندەکاتەوە.
- پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ترەمپ بەردەوام دەبێت، بەڵام لەبارەی پرسە هەنوکەییەکانی ناوچەکە بۆچوونمان جیاوازە "ئەمریکا پەکەکەی بۆ پاسەوانی زیندانییەکانی داعش گرتووە" کە ئەوە کارێکی هەڵەیە، ترەمپ پێشتر ویستی ئەوە هەڵبگرێت، بەڵام لەلایەن چەند ئەندامێکی ئەوکاتی ئیدارەکەی ترەمپ ڕێگری لێکرا.
- لە ئیدارەی نویێدا هەوڵدەدەین لەگەڵ ترەمپ لەسەر پرسی سووریا و ناوچەکە بە گشتی ڕێکبکەوین.
- لە ئەوروپا، سووریا، ئێران و عێراق زیاتر لە دوو هەزار ئەندامی پەکەکە بە ناوی گرووپی جیاوازهەن، لە سووریا مەزڵووم عەبدی وەک سەرۆکی هەسەدە ناسێنراوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەو پیاوە ئەندامێکی خوارەوەی ئیدارەی پەکەکەیە، چونکە لە سەرووی ئەوەوە سابیر ئۆک و فەهمان حوسێن هەیە، یەکێکیان باڵی سیاسی و ئەوی دیکەیان باڵی سەربازی پەکەکە لە سووریا بەڕێوەدەبات، کەسێکی دیکە لەسەرووی ئەوانیشەوە هەیە بە ناوی فەرهاد عەبدی شاهین، بەبێ ئەو کەس ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات و ناتوانن یەک هەنگاویش بنێن، بەهیچ شێوەیەک ڕێی تێناچێت ڕێگە بدەین ئەوان لە ئیدارەی نوێی سووریا بەم شێوەیە بەردەوام بن.
- لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند، "لاڤرۆڤ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی: ڕووسیا دەیەوێت لە قۆناغی نوێدا پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ سووریا دەستپێبکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 25٪ هاووڵاتیانی تورکیا لە منداڵ پێکهاتوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن 80 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
"هێشتا سڕی سورەیا ئۆندەر ژیانی لە مەترسیدایە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 24 کاتژمێردا 64 فەڵەستینی کوژراون