
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان . گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیاری لێخۆشبوون بۆ باجی ئەو کۆمپانیایانە دەرچوو، کە سەردانی فەرمانگەکانی باجیان نەکردووە، بەپێی یاسا، مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکران، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ئەمڕۆ دووشەممە 2025-1-27 دەرچووە، پاڵپشت بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە بە دێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی، کە تازە دامەزراون و نەیانتوانیوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و کردنەوەی دۆسییە بۆیان، تاوەکوو 2025-6-30.
لە نوواسراوەکدا ئاماژە بەوە دراوە، هەر سزایەک، یان باجێکیان لەسەر بێت، لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، بەڵام دوای 2025-6-30 دەرفەتی دیکەیان پێنادرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی دامەزراون و دۆسیەی باجیان نەکردووەتەوە، بڕیارەکه دەیانگرێتەوە، بەپێی یاسا مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکران، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، ئەوانەی بڕیارەکه دەیانگرێتەوە، دەبێ سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان