وتەبێژی ئەپیکۆر بۆ ئاڤا: کۆنگرەی عێراق بۆ وزە دەرفەتێکی زۆر گرنگە بۆ وەبەرهێنان
- بزنس
- 27 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت، کۆنگرەی عێراق بۆ وزە کە بڕیارە سبەینێ کارەکانی لە بەغدا دەستپێبکات، بۆ وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی نەوت دەرفەتێکی گرنگە و ئەوەش لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی عێراق دایە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە و بە بەشداریی 400 کەسایەتی سیاسی، خاوەن کۆمپانیا و و گەورە شارەزای بواری وزە، لە بەغدا "کۆنگرەی عێراق بۆ وزە" بەڕێوەدەچێت، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش تەوەرێکی سەرەکی کۆنگرەکە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 1:00ی ئاڤا میدیادا ئاماژەی بەوەکرد، "کۆنفرانسی وزە کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت زۆر گرنگە، چونکە نوێنەرایەتی سیاسەتی بەغدا دەکات و پەیامێکیشە بۆ ڕایگشتی کە داهاتی وزە بۆ هەموو کەسێکە لە بەسڕەوە بۆ چۆمان و چەمچەماڵ و ئەنبار، ئەم داهاتە بۆ هەموو خەڵکی عێراقە بەتایبەتیش کاتێک ئەم کەرتە لە وڵاتەدا بەهێز دەبێت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە وەبەرهێنان لەم بوارەدا بەشدار دەبن".
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) وتیشی:
- هەوڵدەدەین نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشین
- دوای ڕێککەوتنی نوێ، هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکەینەوە
- هیچ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریادا کارناکات
- تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان لە کێڵگەیەکەوە بۆ کێڵگەیەکی دیکە جیاوازە
- زیانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 23 ملیار دۆلارە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان