ڕێگەی ژمارەیەک گوندی پێنجوێن پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

ڕێگەی نێوان گوندەکانی قەزای پێنجوێن پێویستی بە چاککردن و نۆژەنکردنەوە هەیە، ساڵێک زیاترە پارەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام تا ئێستا چاکنەکراونەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێگەی نێوان گوندەکانی سنووری قەزای پێنجوێن، بەتایبەتی ڕێگای نێوان گوندی بەردەبەل و جۆمەرەسی لە ناحیەی ناڵپارێز. درێژییەکەی پێنج کیلۆمەترە، بە نزیکەی 2 ملیار دینارو نیو چاک دەکرێت، مانگی 12ـی 2023 ڕێگاوبانی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی داوە، نێردراوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت،  ڕەنگە کێشەی نزیکەی چوار هەزار گوند هاتبێتە وەزارەت و ڕەزامەندی جێبەجێکردنی داواکارییەکەش هەبێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە هیچ پارەیەک خەرجنەکراوە بۆیە پڕۆژەکان ڕاگیراون. عێراق بودجەی هەرێمی کوردستان نانێرێت، کە بودجەش نەبێت پڕۆژەکان  پەکیان دەکەوێت.

 

شەیری بکە لە: