دیداری كوردستان و بەریتانیا بۆ سنوورداركردنی كۆچی نایاسایی بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنی ئاڵای کوردستان و بەریتانیا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەكانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و بەقاچاخبردنی پەنابەران بۆ بەریتانیا، لە شاری هەولێر دیالۆگی بەریتانیا و كوردستان بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەكە: دیداری كوردستان و بەریتانیا، بە چاودێری كونسوڵخانەی بەریتانیا لەلایەن هەردوو كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا 'UKKA' و پەیمانگەی مافە نێودەوڵەتییەكان 'IRI' بەهاوبەشی ڕێكخرابوو بەناونیشانی "بەهێزكردنی سنوور و پێكهاتەكان: بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو و كۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا"، تێیدا ژمارەیەك پانێڵ دەربارەی چارەسەركردنی ئاستەنگە سەرەكییەكانی تاوانی ڕێكخراو و دیاردەی كۆچی نایاسایی ئەنجامدران.
لێدوانی فەرمی: پارێزەر بەشدار حەسەن، بەرپرسی پلاتفۆرمی مافی مرۆڤی كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا، كە لە هەمان كاتدا سەرۆكی پەیمانگەی مافە نێودەوڵەتییەكانە ڕایگەیاند، لەم دیدارەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكاری نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی كۆچی نایاسایی، كە تێیدا ژمارەیەك كەسانی پسپۆڕ و ئەكادیمی لەبواری كۆچ و بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی و بازرگانیكردن بە مرۆڤ بۆچوون و سەرنجەكانی خۆیان خستەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا ڕێكخراوێكی بەریتانیە و تایبەتمەندە بە پشتیوانیكردنی ڕەوەندی كوردی، گرنگی دەدات بە پەرەپێدانی كۆمەڵگە، هۆشیاری یاسایی و بەرەوپێشبردنی كولتووری كوردی و چارەسەركردنی پێداویستییەكانی تاكەكان لەڕێگەی چەندین دەسپێشخەری و هاوكاری جۆراوجۆرەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە