مامۆستایانی گرێبەست داوا دەکەن شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتیان بۆ خەرج بکرێ
- بزنس
- 25 کانوونی دووەم
دیمەنی ناو پۆڵێ کە ژمارەیەک قوتابی و مامۆستایەک لەکاتی وانەگوتنەوە دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی گرێبەست لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەكەن شایستەی دارایی مانگەكانی حەوت و هەشتی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج بكرێت كە ئەو كات وانەبێژ بوون، نوێنەرەكەشیان دەڵێت: چەندین جار بەدواداچوونمان كردووە و بەڵێنمان پێدراوە، كەچی تا ئێستا شایستەکانمان خەرج نەكراوە.
وێنە گەورەكە: مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، شایستەی دارایی مانگەكانی حەوت و هەشتی ساڵی پاریان پێدراوە، بەڵام مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ كە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزارە مامۆستایە، تا ئێستا وەریان نەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: عەلى ڕەئووف، نوێنەرى گشتىی مامۆستایانى گرێبەست تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر ئەم هەفتەیە دابەش نەکرێت، بەشێوەیەكی مەدەنی ناڕەزایی دەردەبڕین. هاوکات وەك نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست داوا لە ئاڤا میدیا دەكەین دەنگمان بگەیێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی تایبەت زانیویەتی، وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی ڕەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی دەربڕیوە و ڕێكارەكانیش كراون، پرسەكە ئێستا لە گەنجینەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكە.
باكگراوند: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەرێکكەوتی 25-8-2024 بڕیاری دا سهرجهم وانهبێژان بكرێنه گرێبهست کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزارە کەس بوو، دواتر مووچەی مانگەكانی (9، 10، 11)ـەیان وەك مامۆستای گرێبەست وەرگرت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان