مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی د. دەشتی دزەیی کرد

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی د. دەشتی دزەیی کرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

 

دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی )م بیست. خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت".

 

ئەوەی پێویست بیزانیت: پرۆفیسۆر د. دەشتی دزەیی لە 8-5-1945 لە هەولێر لەدایكبووە، ساڵی 1969 كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی مووسڵ تەواوكردووە، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو، دامەزرێنەری زانكۆی هەولێری پزیشكییە، جگە لە خزمەتی پیشەیی و ئەكادیمی، چەندین نەوەی پسپۆڕی پزیشكی بۆ كوردستان بەرهەمهێنا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ