به‌هۆی ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانەوە 11 ملیار دۆلار زیان به‌ر ئابووریی عێراق كه‌وتووه‌

شەیری بکە لە:
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تا دێت زیاد دەکات و به‌پێی ڕاپۆرتێک، تا ئێستا 11 ملیار دۆلار به‌هۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیان به‌ر ئابوورىی عێراق كه‌وتووه‌.

 

لێدوانی فه‌رمی: "ڕۆژانە زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان له‌ 30 ملیۆن دۆلار زیاتره‌، زیانەكانیش به‌ر ئابووریی حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیاكانی نەوت له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوون‌." نه‌هرۆ ڕ‌واندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ په‌رله‌مانی عێراق وای به‌ ئاڤا نیوز گوت. 

 

پێدراوە ڕاستییەکان: ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وەی جیهانی بۆ گه‌شه‌پێدان لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێـمی کوردستانەوە، 11 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی عێراق کەوتووە. 

 

باكگراوند: لەدوای بڕیارەكەی داداگه‌ی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس و ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی لە 25-3-2023، بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان ڕاوه‌ستاوه‌.

شەیری بکە لە: