سامانە سروشتییەكان هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت بەسەر هەزاران خێزان ڕووندەكاتەوە
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم

هاووڵاتیان لە کاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان
ئاڤا نیوز
ئەم زستانە 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ملیۆنێك و 292 هەزار خێزان لێی سوودمەند بوون، هێشتا نزیكەی 51 هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە.
وێنە گەورەكە: دابەشكردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە و لەناوچەكانی دیكەش پرۆسەكە بەرەو كۆتایی دەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێك و 292 هەزار خێزان دابەشكراوە و تەنها 50 هەزار و 909 خێزان ماون نەوتیان وەرنەگرتبێت.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونیكردووەتەوە، هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت بەسەر ئەو خێزانانەی ماون ئەوەیە؛ بڕی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی فيدراڵییهوه بۆ سەرجەم پارێزگاكانی ههرێمى كوردستان نێردراوە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان كه تهنيا 50 ملیۆن لیتره و بەشی لە 19%ـی هاووڵاتیانی ههرێمى كوردستانە.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا چەند كاروانێكی كەم لەو نەوتە سپییە گەیشتووهته كۆگاكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمی کوردستان دەست بە دابهشكردنى كراوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو بوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من و بانکی TBI ڕێککەوتن لەسەر دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە