لویس ساکۆ ڕەخنە لە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسی دەگرێت

شەیری بکە لە:
لویس ساکۆ ڕەخنە لە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسی دەگرێت

كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان ڕەخنە لە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسێتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەگرێت و پێیوایە، هەمواری یاساکە پێکهاتەی نیشتیمانیی لەبەریەک هەدەڵدەوەشێنێت.



چیرۆکی سەرەکی: 21ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر یاساکانی گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، یاسای یەکەم خواستی کورد و تورکمان، دووەم هی سوننە و سێیەمیش داخوازی شیعە بوو.

 

لێدوانی فەرمی: كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێکارەکانی ئەم دواییە کۆمەڵگای عێراقییان بە ئامانج گرتووە لەوانەش مافەکانی کچانی خوار 18 ساڵ، بۆیە ئێستا بۆچوونێکی دانایانە هەیە کە داوا دەکات ئەو بابەتە و هەندێک بابەتی دیکەش ڕاستبکرێنەوە کە بەشێک بوون لە بنەما نەگۆڕەکانی کۆمەڵگەی عێراقیی و نێودەوڵەتیش.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی كاردیناڵ لویس ساكۆ:

- عێراق وڵاتێکی فرەڕەنگی پێکهاتەیی و مەزهەبییە، بۆیە پێویستە لە یاساکاندا ئەم هەمەڕەنگییە لەبەرچاو بگیرێت

- بوونی دەوڵەتێکی مەدەنی باشترین بژاردەیە، پێویستە هەموو هاووڵاتیان لەبەردەم یاسا یەکسان بن، دەبێت پرسی دین و باوەڕی مەزهەبی بۆ تاک جێبهێڵرێت.

- هەمواری یاسای باری کەسێتی بەم ڕەشنووسەی تێپەڕێنرا، پێکهاتەی نیشتیمانی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێت.

 

- ئەمڕۆ خواردنەوە کحولییەکان بوونەتە بەشێک لە پێکهاتەی ژەمەکانی خواردن لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان و لە وڵاتانی عەرەبیشدا ڕێگە بە دروستکردنی دەدرێت، بۆیە قەدەغەکردنی لە عێراق پێشێلکردنی ئازادی تاکە کەسییە، پێشنیاز دەکەین ئەم بابەتەش ڕێکبخرێتەوە و تەنیا بە کەسانی سەروو 21  ساڵ بفرۆشرێت و لە شوێنە گشتییەکانیشدا نەخورێتەوە.



- کورسییەکانی کۆتای مەسیحی بۆ ئەو پێکهاتەیە لەلایەن هەندێک لایەن قۆرخ کراون و بۆ مەبەستی تایبەت بەکاردەهێنرێن، پێویستە حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێکارێک دابنێن تەنیا مەسیحییەکان بتوانن دەنگ بە کورسییەکانی کۆتای مەسیحی بدەن، تا نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی پێکهاتەکە بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ