وەزیری بەرگریی سووریا: هەسەدە پێویستە  خۆی هەڵبوەشێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی سووریا: هەسەدە پێویستە  خۆی هەڵبوەشێتەوە

مورهەف ئەبو قوسرە، بەرگریی دەسەڵاتی نوێی سووریا

ئاڤا نیوز

سووریا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی نیشتمانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایی لە گفتوگۆدایە. لەبەارەی هەسەدەشە، وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت: پێویستە بەر لە ئەنجامدانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی هەسەدە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

وێنە گەورەکە: مورهەف ئەبو قوسرە، وەزیری بەرگریی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە کۆبووەوە و لێدوانیدا.

لێدوانی فەرمی: ئەبو قوسرە ڕایگەیاند:

- بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی نیشتمانی سووریا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی لە گفتووگۆداین، پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان خۆیان هەڵوەشێننەوە و لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی سووریادا بن.

- لەبارەی هەسەدە گوتی: "دانووستانەکان بەردەوامن و بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین".

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەبو قوسرە، گرتووخانەکانی داعش، 10 هەزار ئەندامی داعشی تێدایە و گومان دەکرێت ژمارەی ڕاستەقینەی دوو هەزار و 500 کەس بن.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و ئەگەری بوونی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سووریا، ئەبو قوسرە گوتی: "لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەم بارەیەوە لە دانووستان داین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ