
پەخشان عەزیزی، چالاکوانی کورد
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی دواخست.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ناڕەزایی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژایەتیکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ئەمڕۆ بڕیارەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دواخراوە، بەڵام گۆڕانکاری لە بڕیارەکەدا نەکراوە.
زانیاری زیاتر: مانگرتووەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جەختیان کردەوە لەوەی، دەبێت ئەم ناڕەزایەتییانە بەردەوام بن، داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی سیاسی و ناسیاسیی دیکە دەکەن.
باکگراوند: وتەبێژی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند, لە ساڵی ڕابردوو ئێران زۆرترین سزای لە سێدارەدانی جێبەجێکردووە، بەڕادەیەک گەیشتووەتە 901 کەس و زۆربەی ئەوانەی سزای سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە ئەوانەن کە بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر, هۆکاری سیاسی, ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2022 کردووە تۆمەتبار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی جەژنی نەورۆز دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا و ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی ئۆکراینا قسە دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فیدان و عێراقچی تاوتوێی دانوستانەکەی عومان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ پشتیوانی کوڕەکەی هێرش دەکاتە سەر ماکرۆن