نەتانیاهۆ بۆ پشتیوانی کوڕەکەی هێرش دەکاتە سەر ماکرۆن

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بۆ پشتیوانی کوڕەکەی هێرش دەکاتە سەر ماکرۆن

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل - ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، سەرۆکی فەرەنسا بەهۆی بەردەوامی پشتیوانیکردنی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کەوتووەتە هەڵەیەکی گەورەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هێرشی کوڕەکەی بۆسەر ماکرۆن لەسەر ئەو بابەتەی بەدڵ نەبووە، بەڵام "کوڕەکەم گرنگی بە داهاتووی دەوڵەتەکەمان دەدات".

چیرۆکی سەرەکی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لە ناوەڕاستی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، لەسەر ئەم بابەتەش یائیر نەتانیاهۆ، کوڕی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس بەتووندی هێرشی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن گوتی، ''داگیرکاریی نوێی فەرەنسا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕابگرن''.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دوایین کاردانەوەی ئەم بابەتەش، نەتەنیاهۆ بۆ پشتیوانی کوڕەکەی هاتەسەرخەت و لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی، "کوڕەکەم یائیر خۆشدەوێت، ئەو نیشتیمانپەروەرێکی ڕاستەقینەیە و گرنگی بە داهاتووی دەوڵەت دەدات، هەرچەندە من شێوازی وەڵامدانەوە بۆ پەیامەکەی ماکرۆن کە داوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات، پێمخۆش نییە، بەڵام ماکرۆنیش هەڵەیەکی گەورە دەکات کە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ