جیاوازی نێوان بیتکۆین و گۆشتی مانگا چییە؟

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
جیاوازی نێوان بیتکۆین و گۆشتی مانگا چییە؟

بیتکۆین

ئاڤا نیوز

 لە داڤۆس پارێزگاری بانکی ئەفریقیای باشوور پرسیارێکی سەیر لە ئامادەبووان دەکات و دەڵێت،
جیاوازی لە نێوان بیتکۆین و گۆشتی مانگادا چییە؟

  
وێنە گەورەکە: پیشەسازیی دراوی بیتکۆین گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و پشتگیریکردنی لە مامەڵەکردن پیوەی بەهاکەی زیاتر بەرزکردەوە.

لێدوانی فەرمی: لێسێتیا کگانیاگۆ، سەرۆکی بانکی یەدەگی ئەفریقای باشوور لە کۆڕبەندی داڤۆس پرسیارێکی ڕەخنە ئامێز دەکات و دەڵێت:

- بیتکۆین و گۆشتی مانگا پێکەوە بەراورد دەکات بەوەی "بەهای ئەو پارچە کانزایە چییە" کە نرخەکەی ئەوەندە بەرزببێتەوە ئەگەر سیاسەت و ئەو لۆبیانەی کە کاریگەرییان لەسەر داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا و جیهان نەبێت.

- بەس پێم بڵێن سوودی بەکارهێنانی بیتکۆین وەک ئامرازێک بۆ پاشەکەوتکردن چییە؟ بەراورد بە بیرۆکەی هەڵگرتنی کاڵاکانی وەک گۆشت یان سێو بۆ نموونە.

- کگانیاگۆ جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمە پرسێکی تەواو سیاسییە و دەبێت ڕێگری لێبکرێت و داوای لەهەموو جیهان کرد هەنگاوێکی لەم شێوەیە بگرنەبەر و ئەم پارچە کانزایەی هیچ مەنتیقێکی تێدانییە کە بەرهەمێکی دیاریکراوە لەلایەن کەرتێکەوە بەم شێوەیە پەرەی پێبدرێت و دواتر هەوڵی سەپاندنی بەسەر کۆمەڵگادا بدرێت.

- کگانیاگۆ دەڵێت، ئەم بیتکۆینە سەری لەمن شێواندووە و بەردەوام بیری لێدەکەمەوە و لەخۆم دەپرسم  بۆچی بیتکۆین یەدەگێکی موهیمە و گۆشتی مانگا یان بەرخ یەدەگ نییە؟.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ