لە عەممان پیشانگەیەک بۆ ئوم کەلسووم و فەیروز کرایەوە

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

بۆ پاراستنی مێژوو و کلتور، وەک وەفا و ڕێزێک لە هونەرمەندە ئافرەتەکان، پیشانگایەک بۆ ئوم کەلسوم و فەیروز لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی:  وەک ڕێزێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی عەرەب ئوم کەلسومی میسری و فەیروزی لوبنانی و هەروەها گەورەترین شانۆ و ئەفسانەکانی تەلەفزیۆن کە لە ماوەی ساڵانی 1900 دا جێگەی خۆیان لە جیهانیی هونەریدا کردبووەوە پیشانگایەکی هونەری لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: یەکێک لە ئامادەبووانی پێشانگاکە دەڵێت: "ئەمە بەشێکی گەورەی کولتووری موزیکی ئێمەیە وەک عەرەب. ژنان بەشێکی گەورەی ئەو کولتوورەیان پێکهێناوە. ئەم پێشانگایە ئیلهاممان پێ دەبەخشێت و نابێت ئەم مێژووە لەبیر بکەین.

زانیاریی زیاتر: جگە لەو دوو کەسایەتییە، کار و بەرهەمەکانی چەند خانمێکی دیکەی دیاری نێو دونیای هونەری عەرەبی نمایشکرا لەوانە، ئەکتەری میسری (هیند ڕۆستەم) کە بەهۆی ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمە ڕەش و سپیەکاندا دەرکەوت و گۆرانیبێژی سوری (ئەسمەهان) کە لە ساڵی 1944 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، نمایشکرابوون.

ئەمەش بزانە: پیشانگاکە کە لە مانگی تشرینی دووەم کرایەوە بۆ ئاشناکردنی نەوەی گەنجی عەرەب بە میراتی هونەری ئەو ژنە بەهرەمەندانە کە لە سەردەمی زێڕینی هونەری عەرەبدا زاڵ بوون بەسەر ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ