یەکەم لایەنی شیعە دژی کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمان سکاڵا تۆماردەکات

شەیری بکە لە:
یەکەم لایەنی شیعە دژی کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمان سکاڵا تۆماردەکات

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانی کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بڕیاریدا دژی کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆماربکات، دەشڵێت، بەستنەوەی هەرسێ یاساکە پێکەوە و بەیەکجار دەنگدان لەسەریان نایاساییە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕ ئامێزدا دەنگیدا لەسەر یاساکانی گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، یاسای یەکەم خواستی کورد و دووەم هی سوننەکان و سێیەمیش داخوازی شیعەکان بوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانیی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هەرچەندە پشتیوانی یاسای باری کەسێتی بوون و پێداگری لەسەر جێبەجێکردنیشی دەکەن، بەڵام بەستنەوەی ئەم بابەتە بە زەوییەکانی کەرکووک و لێبوردنی گشتی، پڕ لە "کێشە و مەترسیدارە".

بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانیی:

- لە کۆبوونەوەکەدا پێشێلکاری هەبووە و ڕێژەی یاسایی بۆ دەنگدان نەبووە

- بۆ دەنگدان لەسەر یاسای لێبووردنی گشتی خوێندنەوە بۆ پێشنیازەکەی حکومەت نەکرا و تەنیا دەنگ لەسەر پێشنیازی لیژنەی تایبەتمەند درا، ئەوەش پێشێلکارییە و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە

- لەڕوانگەی هەستکردن بە لێپرسراوییەتی نیشتیمانی و شەرعیمانەوە بڕیارماندا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر کۆبوونەوەکە و یاسا پەسەندکراوەکانی دوێنێ تۆماربکەین

- ئیدارەدانی کۆبوونەوەکە و چۆنیەتی تێپەڕاندنی یاساکان و پابەندنەبوون بە کارنامەی دانیشتنەکە ڕەتدەکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ